شەریکەی ئاسمانی تورک دووبارە دەستی بە گەشە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانی کرد
شەریکەی ئاسمانی تورک کە لە نیسانی ٢٠٢٣ گەشتەکانی بۆ سلێمانی ڕاگرتبوو دووبارە دەستی بە گەشتەئاسمانییەکانی کرد.
بە پێی ڕاگەیەندراوی شەریکەی ئاسمانی تورک، ئێستا لە تورکیاوە گەشتەئاسمانییەکان بۆ بەغدا، نەجەف، هەولێر، بەسرە و کەرکووک ئەنجام دەدرێن و گەشتە ئاسمانییەکان بۆ سلێمانی کە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ ڕاگیرابوون دووبارە دەستیپێکرد.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە گەشتەکان لە ڕۆژانی دووشەممە، پێنجشەممە، هەینی و یەکشەممە لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوولەوە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەنجام دەدرێن.
بڕیار دراوە، لە ٢٧ی ئاداری ٢٠٢٥ـەوە گەشتەکان هەموو ڕۆژێک ئەنجام بدرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ پێشوازی لە یەکەم گەشتی فەرمی ناوخۆیی لە دوای ١١ ساڵدا کرد.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد بانگێشتی هاوکاری بەپەلە بۆ وڵاتی سوودان کرد کە تووشی شەڕی ناوخۆیی بووە.
لە دیاربەکر لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە نێوان دوو گروپ ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.